لە مەخموور یادی دوو گەریلای یەژا ستار کرایەوە

دوو گەریلای یەژا ستار، ئامارا ڕوبار (ئایشە کاپار) و ڕوکەن ئامارا (گولەر گونگەن) لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا یادکرانەوە.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دوو گەریلای یەژا ستار ئامارا ڕوبار (ئایشە کابار) کە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و ڕوکەن ئامارا (گولەر گونگەن) کە ١٧ی کانوونی یەکەم لە جودی شەهید بوون، لە لایان ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور بەبیر هێنرانەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستپێکرد و پاشان لە سەر ناوی هەردوو بنەماڵەی شەهیدان قسەکرا. لە سەرەتادا باوکی شەهید ئامارا، ئەحمەد کاپار سەرنجی خستە سەر تێکۆشان بۆ وڵات و ئازادی و وتی:"هەتا بمێنین لەسەر ڕێگەی ڕۆڵە شەهیدەکانمان دەبین و تێدەکۆشین. چونکوو بۆ وڵات و ئازادی سەرۆک ئاپۆ تێکۆشانیان کرد و شەهیدبوون، ئێمەش بە هەر نرخ و شێوەیک بێت ئامادەی تێکۆشانین".

کاپار باسی ئەوەیکرد دەبێت گەلی کورد بەر لە هەمووشتێک بەرخۆدان بۆ وڵات و ئازادی سەرۆکایەتی  بکات و وتی:"وڵات و ناسنامە پێش هەموو شتێکە. لەبەر ئەوە دەبێت بۆ ئازادی وڵات و ناسنامەمان شەڕبکەین".

دواتر بەناوی بنەماڵەی شەهید ڕوکەن گابار، زلێخا گونگەن قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە شەهید تەنها شەهیدی ئێمە نیە و شەهیدی گەلی کوردە و لەسەر ڕێگەی شەهیدان هەتا کۆتای بەردەوام دەبن.

بەناوی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان، سدیق هەشتانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدکرد و دەستیشانیکرد کە بەردەوامی بە تێکۆشانی شەهیدان دەدن.

دواتر بەڵگە فیلمێک لەسەر تێکۆشان و کەسایەتی شەهید ئامارا، ڕوکەن و هەڤاڵانی کە پێکەوە شەهید بوون پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرێ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.