لە مەلەتی چالاکی چادرهەڵدان
ئەو هاوڵاتیانەی کە چادریان وەرنەگرتووە، لەبەردەم سەربازگەی مەلەتی کۆبونەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەیاندا ٢٠٠ چادر وەرگیران.
ئەو هاوڵاتیانەی کە چادریان وەرنەگرتووە، لەبەردەم سەربازگەی مەلەتی کۆبونەوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەیاندا ٢٠٠ چادر وەرگیران.
لە گەڕەکی هانیمین چیفتلیغی مەلەتی کە یەکێک لەو شارانەیە کە زیانی زۆری بەرکەوتووە، ئەو هاوڵاتیانەی کە چادریان وەرنەگرتووە، لەبەردەم سەربازگەی گەڕەکەکە کۆبوونەوە. نزیکەی ١٥٠ کەس لەبەردەم سەربازگەکە کۆبوونەوە، هەروەها ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان و شاندێکیش لە چالاکیەکەدا ئامادە بوون.
گەل رایگەیاند کە ٢٠٠ چادریان پێدراوە، بەڵام پێویستیان بە هەزار و ٥٠٠ چادر هەیە. ئایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپە بە فەرماندەی سەربازگاکە رایگەیاند، پێویستە کێشەی چادر چارەسەر بکرێت. فەرماندەی سەربازیش رایگەیاند کە پێویستە پارێزگار کێشەکە چارەسەر بکات.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکیەکەدا نزیکەی ٢٠٠ چادر وەرگیراون.
ف.ق