لە مەریوان ٣ ژینگەپارێز لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا برینداربوون

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕایگەیاند، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا سێ ژینگەپارێز برینداربوون.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕێکخراوێکی ژینگەپارێزییە و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوێنی ئاگرێک لە دارستانەکانی "قەڵایی مەریوان" بەرببوو و لە کاتی هەوڵی چالاکوانان بۆ کوژاندنەوەى ئاگری ئەو دارستانە، ٣ هاووڵاتیی خۆبەخشی هاوکاری چالاکوانی ژینگەپارێزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان برینداربوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوی بریندارەکان و رێژەی برینداربوونەوەکەیان و هەروەها هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت