لە مەتینا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

گەریلاکان لە گۆڕەپانی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چالاکییان ئەنجامدا، ئەوەی تائێستا یەکلایی بووەتەوە لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادراون.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی مەتینا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەکانی هەپەگەوە وەرگیراون لانیکەم شەش داگیرکەر سزادراون. یەک لەو سزادراوانە ئەفسەرێکی داگیرکەرە کە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکەی دەکرد.

هـ . ب