لە موش لانیکەم ١٨ کەس دەستگیرکران
هێزەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە موش هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن. لانیکەم ١٨ کەس دەستگیرکران.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە موش هەڵیانکوتایە سەر چەندین شوێن. لانیکەم ١٨ کەس دەستگیرکران.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوەندی موش و ناوچەکانی پۆلیس لەسەرلەبەیانیدا هەڵیکوتاوەتە سەر دەیان شوێن.
لە هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانەدا لانیکەم ١٨ کەس دەستگیرکران و ئەوانیان گواستەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.
بەر هبەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارکراون بە بەشداریکردن لە مەراسیمی پێشوازی و بە خاکسپاردنی تەرمی هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن). میر پەروەر لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوەندی کولتوریی کوردی ئەحمەد کایا شەهید ببوو.
هـ . ب