لە نسێبین دژی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی ناڕەزایەتی نیشاندرا

رێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەی نسێبین لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی سیاسەتەکانی شەڕەی تایبەت بۆ بە پەرەپێدان بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دیاردەی لەشفرۆشی کرد، لەو بارەوە ناڕەزایەتی دەربڕی.

کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ناوچەی نسێبینی مێردین ئەنجامدرا و تیایدا کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ناوچەکە گوڵبین شاهین داغهان و سەلاحەدین ئای کە لە سەر لیستی دەم پارتی خۆیان کاندید کردووە بەشداربوون.

رێکخستنی دەم پارتیی نسێبین ئاماژەی بە دیمەنەکانی لەشفرۆشی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر کرد کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبنەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی دژی گەنجان و ژنان پەیڕەو دەکرێت، دەیانەوێت داهاتووی کۆمەڵگا لەناو ببەن.

بەڕێوەبەری ناوچەی دەم پارتی محەمەد ئەمین ئاڵکان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا قسەی کرد و وتی، "بزوێنەری سەرەکی ئەم خاکە ژنان و گەنجان. ژنان و گەنجان کۆەڵگا بەڕێوەدەبەن. هەوڵ دەدرێت ژنان و گەنجان لە زەلکاوی لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەردا نقوم بکەن".

لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا ئەوەشخرایەڕوو کە وەک دەم پارتی بۆ ئەوەی ژنان و گەنجان لەو زەلکاوە بپارێزن، چییان لەدەست دێت ئامادەن بیکەن.

هـ . ب