لە قەلقەلی، پانۆس و ئەرزروم لافاو دروستبوو

بەهۆی دابارینی زۆری بارانەوە لە ناوچەی قەلقەلی وان، پانۆسی ئاگری و ئەرزڕۆم لافاو دروستبوو، زیانی مادی و برینداربوونی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

وان

بەهۆی دابارینی بارانی زۆری دوێنێ شەوەوە لە گوندی پیرکالی ناوچەی قەلقەلی وان لافاو دروستبوو. بە هۆکاری زۆری لافاوەکەوە ٢ ماڵ ژێرئاوکەوتن و ئۆتۆمبێلێکیش وەرگەڕا و سێ سەرنشینەکەی برینداربوون.

پانۆس

لە ناوچەی پانۆسی ئاگری بە هۆی زۆری دابارینی بارانەوە لافاو دروستبوو. لە بولڤاری ئەتاتورک و گەڕەکی ئالپاسلان ئاوێکی زۆر ڕۆچووەتە ناو خانووی هاوڵاتیەک و کارگەیەک، بەو هۆکارەشەوە زیانێکی مادی زۆر بەر ئەو جێگایەنە کەوت.

ئەرزڕۆم

ئەو تەوژمە زۆرەی دابارینی باران لە ئەرزڕم بووە هۆکاری دروستبوونی لافاو، بە هۆی زۆری لافاوەکەوە و چوونەناوەوەی ئاو بۆ ناو چەند کارگەیەک، زیانێکی زۆری مادی بەر کارگەکان کەوت، هەروەها چەندین ڕێبوار لە ڕێگاکاندا گیریان خواردبوو.