لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتنی گشتی ٢ رۆژە دەستیپێکرد

لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە داواکاری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ مانگرتنی گشتی دەستیپێکرد. مانگرتنەکە ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرهەڵدان لە رۆژهەڵات و ئێران لە دژی دەسەڵاتی ئێران بەردەوامە. لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە زۆرینەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوکان نەکرانەوە. مانگرتنی سەرتاسەری کە ئەمڕۆ دەستی پێکرد ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، سەرلەبەیانی لە شارەکانی کرماشان، سنە، جوانڕۆ، پاوە، مەهاباد، بانە، دیواندەڕە، ئیلام، دێوڵان، ورمێ، مەریوان و زۆر شاری دیکە دوکانداران و کاسبکاران دەرگای دوکانەکانیان نەکردووەتەوە و نەچوونە سەر کارەکانیان.

لە شارەکانیئێرانیش وەک ئەراک، شیراز، تەورێز، کازرون، کرمان، شارەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش هاوڵاتیان و دوکانداران بەشداریان لە مانگرتنی گشتیدا کردووە. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە زۆر شار خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوە بچێت.

هـ . ب