لە شاری سلێمانی نشتیمانپەروەرێک لە لایەن دەوڵەتی تورک شەهید کرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن دەوڵەتی داگیرگەری تورک لە پێش چێشتخانەی داباشان لە شاری سلێمانی، تەقە لە نشتیمانپەروەرێکی خەڵکی باکووری کوردستان کرا و ئەو نشتیمانپەروەرە شەهید بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن دەوڵەتی داگیرگەری تورک لە پێش چێشتخانەی داباشان لە شاری سلێمانی، تەقە لە نشتیمانپەروەرێکی خەڵکی باکووری کوردستان کرا و ئەو نشتیمانپەروەرە شەهید بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە پێش چێشتخانەی داباشان لە شاری سلێمانی، تەقە لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان کرا و لە ئەنجامیدا ئەو نشتیمانپەروەرە شەهید بوو.
دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، دواتر ئاشکرا بوو ئەو کەسە ناوی 'سەبری توپراک' ـە خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستانە و خاوەن دوو منداڵە و ساڵانێکە بە هۆی کێشەی سیاسیەوە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی کاری کردووە.
جێی ئاماژەیە ناوبراو چەندین جار هەڕەشەی تیرۆر کردنی لێکرابو.
لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. هەروەها سەبارەت بە ڕووداوەکە تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.