لە شاری سنە یادی شەهید محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێوڕەسمێک ڕۆژی لەدایکبوونی شەهیدی «شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"» محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا.

بنەماڵەی شەهید محەمەد شەریعەتی و هاوڵاتیان لە بەهەشت موحەمەدی شاری سنە بە ڕێوڕەسمێک ڕۆژی لەدایکبوونی شەهید محەمەد شەریعەتی و شەهیدانی «شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"»یان بەرزڕاگرت.

لەسەر مەزاری شەهید محەمەد ڕێز لە تەواوی شەهیدان گیرا و تاوانباران شەرمەزارکران.

موحەمەد شەریعەتی لە ٢٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گەرمەی «شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"» لە شاری سنە بە گولەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوان و هێزەکانی دەوڵەتی ئێران شەهید کرا و بووە بە شێک لە مێژووی شکۆ و قارەمانێتی شاری سنە.