لە شەنگال یادی قوربانیانی ٣ی ئاب کرایەوە
لە شەنگال یادی قوربانیانی هێرشی قڕکەری داعش کرایەوە.
لە شەنگال یادی قوربانیانی هێرشی قڕکەری داعش کرایەوە.
سەرۆک هۆزەکانی شەنگال بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە ناوەندی شەنگال چادری یادکردنەوەی قوربانیانیان دانا.
رێورەسمی یادکردنەوەی قوربانیان بە دروشمی ' رێگریکردن لە فەرمانەکە بە خۆسەری شەنگال و یەکێتی گەلی ئێزدی دەبێت' دەستیپێکرد.
دەزگاکانی وەک خۆبەڕێوەبەری شەنگال، تەڤگەری ئازادی ژنانی شەنگال، ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، ئاسایشی ئێزیدخان، دەزگای خانەوادەی شەهیدان، زانا ئایینیەکانی ئێزیدی، یەکێتی گەنجانی ئێزدی و زۆر هاوڵاتی دیکەی شەنگال بەشداریان کرد.
هەروەها نوێنەری قوات عەمەلیات، هەواڵگری شەنگال، نوێنەری بەڕێوەبەری ئەمیر وەتەنی، سەرۆک شارەوانی شەنگال، قایمقامی شەنگال، نوێنەری بەڕێوەبەری پۆلیسی شەنگال، لەسەر ناوی شیعەکان، سەید جەواد و سەید مەحمود وەک میوان بەشداریان کرد.
دوای خولەکێک رێزگرتن، بەشداربووان قسەیان کرد.
لەسەر ناوی شاندی هۆزەکان ناییف شەمۆ، رحام حەسەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، قایمقامی شەنگال، عەقیل موسلیم وتەبێژی قوەت عەمەلیات، ئەمەر ساڵح سەرۆکی پادێ، مام فاخر کەسایەتی ئایینی و سەید بەتوش لەسەر ناوی پارتی تەقەدوم قسەیان کرد و یادی شەهیدانیان کردەوە.
دواتر خوارن بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا و چالاکی یادکردنەوەی شەهیدان کۆتایی هات.
ف.ق