لە شەنگالەوە پەیامی، "ڕێبەرایەتی ئازاد، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"درا

بە هەزاران کەس خەڵکی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەری شەنگال مسۆگەر دەکەین". خوێندرایەوە.

لە شەنگالیش گەلی ئێزدی و عەرەب هاتنە مەیدان و ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە دژی پیلانی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا. ئەنجوومەنی گەل، تاژێ و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی گرێدراوی خۆبەڕێوەبەری، بەپێشەنگایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەکرد.

 ڕێپێوانەکە لە بەردەم بازگەی شەهید جەنگۆ لە قەرس دەستی پێکرد و تا باخچەی سەرۆکایەتی لە دۆڵی قەرس بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان و دروشم و نووسراوی "ڕێبەراتی ئازاد، خۆبەڕێوبەری شەنگال"، "کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات"، " بەبێ سەرۆک ژیان نابێ"، بەرزکرانەوە.

 "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی ئێمەیە"

دوای ڕێپێوانەکە لە باخچەی سەرۆکایەتی وتارەکان پێشکەش کرا. لێرەدا نەعیم ئلیاس بە ناوی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال قسەی کرد و وتی: " ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە، ڕۆژی کۆمەڵکوژی هەموو گەلانی ستەملێکراو و ئازادیخوازە. ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە چوار دیواری زیندان بۆ گەلەکەی بەرخۆدان ئەکات. ئێمە وەک گەلی شەنگال ئازادی خۆمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجلان شەرمەزار دەکەین.