لە شوێنی تیرۆرکردنی پرسە بۆ ناگیهان ئاکارسەل دانرا
لە گەڕەکی بەختیاری و لەو شوێنەی ژنە ئاکادیمیست ناگیهان ئاکارسەل تیرۆرکرا، مەراسیمی پرسەكەی دەستی پێکرد و ئەمڕۆیش كەسوكارەكەی دەگەنە سلێمانی و بەشداری پرسەكە دەکەن.
لە گەڕەکی بەختیاری و لەو شوێنەی ژنە ئاکادیمیست ناگیهان ئاکارسەل تیرۆرکرا، مەراسیمی پرسەكەی دەستی پێکرد و ئەمڕۆیش كەسوكارەكەی دەگەنە سلێمانی و بەشداری پرسەكە دەکەن.
ڕۆژی چواری ئەم مانگە، لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ناگیهان ئاکارسەل، ئەكادیمیست و ئەندامی ئەكادیمیایی ژنۆلۆژی تیرۆركرا.
بەیانی ئەمڕۆ، لەو شوێنەی تێیدا تیرۆرکرا، بە ئامادەبونی زۆربەی ژنان و پیاوانی سیاسی پارت و ڕێکخراوەکان پرسەی بۆ دانرا و دەستپێكی پرسەكەی بە دروشمی “شەهید نامرێت”، “ژن ژیان ئازادی” دەستیپێكرد.
لە مەراسیمەکەدا، سەرەتا تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد وتی: بۆ یەکەمین جارە لە تیرۆکردنی ژنێکدا هەموو ژنان پاڵپشتی یەکتر و هاوخەمن، دەبێت بۆ هەمیشە لە پرسەکانی ژناندا پشتوانی یەکتربین و نەفرەت لە تیرۆر بکەین.
هەروەها، نەجیبە قەرداخی، ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە وتارێكدا وتی: تیرۆرکردنی شەهید ناگيان بۆ ناشیرینکردنی باشووی کوردستان ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی پەڵەیەکی ڕەش بلکێنن بە باشوری کوردستانەوە، شەهید ناگاهان خەونی ئەوەبوو، ئەرشیفی ژنی کورد لە باشوری کوردستان دروست بکات، دژی ژنکوژی.
ف.ق