لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەیەک لە سیستمی گازی ماڵاندا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەهۆی تەشەنەی گاز لە ماڵێکدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و بە هۆیەوە وێڕای زیانی گەورەی ماددی، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمشەو پێنجشەممە، لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی باشوری کوردستان، بەهۆی تەشەنەی گاز لە سیستمی گەرمکەرەوەی شۆڤاژی ماڵێکدا تەقینەوەیەکی زۆر گەورە ڕوویدا.
لە ئاکامی تەقینەوەکەیدا، ماڵەکە کە لە سێ نهۆم پێکهاتووە خاپوور بووە و چەندین ماڵی دەوروبەری و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ زیامەندبوون. هەروەها بەگوێرەی ئامارە سەرتاییەکا ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە و لانی کەم ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
دەوترێت لە کاتی تەقینەوەکەدا، وێڕای خاوەن ماڵ، چەندین خێزانی کە سەرجەمیان نزیکەی ٢٥ کەس بوون لە ماڵەکەدا بوون و سەرقاڵی ئاهەنگی لەدایکبوونی ئەندامێکان بوون.

فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندوە: تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و بەرگری شارستانی لە شوێنی تەقێنەوەکە ئامادەبوون و تەرمی ٤ ھاووڵاتی و ٩ برینداریان لە ژێر داروپەردووی ماڵە داڕووخاوەکەدا دەرھێناوەتەوە و ڕەوانەی پزشیکی ددا و نەخۆشخانەکانیان کردوون.
وێڕای ئەوەی ڕاگەیێندراوە: تەقینەوەکە بەهۆی تەشەنەی گاز لە سیستمی گەرمکەرەوەی شۆڤاژی ماڵەکەدا ڕوویداوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە وردەکاریەکانی چۆنییەتی کەوتنەوە ڕووداوەکە کردوە.

هـ.هـ