لە سلێمانی جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا
بە بەشداری سەدان کەس لە شاری سلێمانی ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا.
بە بەشداری سەدان کەس لە شاری سلێمانی ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا.
٤٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەمرۆ لە کۆمەڵگای گشتی ماریانای شاری سڵیمانی بە بەشداری پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و خەڵکی سلێمانی بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە خۆڵەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان گروپی هەڵپەرکێی مندالانی ڕۆژئاوای کوردستان چوونە سەر سەحنە و بەرهەمەکەیان پێشکەش کرد. هەروەها دوای گروپی هەڵپەرکێی مندالان، گروپی هۆنەری نیسیار بە گۆرانییەکانیان جۆش و خرۆشیان خستە ناو ئاهەنگەکە.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا گروپی هەڵپەرکێی گەنجان چوونە سەر سەحنە و بەرهەمەکەیان پێشکەش کرد. هەروەها شیرینی ٤٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە گۆرانییەکانی هۆنەرمەند ئەحمەد کۆبانی و رەڤین ئاراس تا درەنگانی ڕۆژ بەدەوام بوو، ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە هەڵپەرکێ کۆتایی هات.