لە سلێمانی پەسەندكردنی سزای زیندانییانی بادینان شەرمەزارکرا
لە گردبوونەوەیەكدا لە سلێمانی، پەسەندكردنی سزای زیندانییانی بادینان، ئیدانە دەكرێت و داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكرێت، لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەركات.
لە گردبوونەوەیەكدا لە سلێمانی، پەسەندكردنی سزای زیندانییانی بادینان، ئیدانە دەكرێت و داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكرێت، لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەركات.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی، كۆمەڵێك یاساناس، پارێزەر، چالاكوان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و كەسوكای زیندانییانی بادینان، گرد بوونەوە و پەسەندكردنی سزای زیندانییانی بادینانیان، ئیدانە كرد.
هەر لە گردبوونەوەكەدا، بەیاننامەیەك بەناوی بەشداربووانەوە خوێنرایەوە و وێڕای سەركۆنەكردنی سزاكە، داوایان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانییانی بادینان دەربكات.
هاوكات، بەوشداربووانی گردبوونەوەكە، ڕەخنەی ئەوەیان لە دەسەڵاتی دادوەری گرت، كە نەیتوانیوە بڕیارە سیاسییەكان تێپەڕێنێت و سەربەخۆیانە بڕیار بدات.
ف.ق