لە سلێمانی یەكەم ساڵیادی شەهید دکتۆر ڕۆنی جوانڕۆ بەڕێوەچوو
لە گۆڕستانی سەیوانی سلێمانی، یەكەم ساڵیادی شەهید دکتۆر ڕۆنی جوانڕۆ، بەڕێوەچوو.
لە گۆڕستانی سەیوانی سلێمانی، یەكەم ساڵیادی شەهید دکتۆر ڕۆنی جوانڕۆ، بەڕێوەچوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێوڕەسمێکدا لەسەر گڵکۆی شەهید ڤیان سۆران لە گۆڕەستانی سەیوانی شاری سلێمانی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە خانەوادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی ڕۆژئاوا لە باشوور، بنەماڵەی شەهیدانی باشوور و کەسوکاری شەهید ڕۆنی، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا، شەهید دکتۆر ڕۆنی جوانڕۆ، وەبیرهێنرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، ڕۆنی جوانڕۆ، برای شەهید دڵسۆز و شەهید ڕۆنی بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە وتەیەكی ێشكەش كرد و ڕایگەیاند: ” ئێمە قەرزاری شەهیدانین کە لەپێناو گەل و وڵاتەکەیاندا، گیانیان بەخت کردوە، پێویستە لە بەرامبەر دۆژمناندا لەسەر هێڵی بەرخۆدان درێژەپێدەری ڕێگا و ڕێبازەکەیان بین”.
پاشان لە لایەن زیلان جوانڕۆ، ڕاگەیەنراوی گەلی وڵاتپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێنرایەوە و تێیدا داوا لە گەلی وڵاتپارێز و گەنجان کرا، کە دریژە بە ڕێگە و ڕێبازی شەهیدان بدەن و لە دژی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان تێبکۆشن.
لە بەردەوامیی ڕێوڕەسمەکەدا، ڕێزلێنانی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەخشرا بە ڕۆنی جوانڕۆ بڕای شەهید ڕۆنی و شەهید دڵسۆز.
زیلان جوانڕۆ، خۆشکی هەر دوو شەهید، ڕۆنی جوانڕۆ و دڵسۆز ڕۆنی بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دکتۆر ڕۆنی-یەوە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ” هەر دوو براکەم لە دوو پارچەی دیکەی کوردستاندا، شەهید بوون و بە گیانی خۆیان هەموو سنوورە دەستکردەکانی داگیرکەرانیان هەڵوەشاندەوە، شەهید ڕۆنی هۆگری ئازادیی گەل و وڵاتەکەی بوو، بۆیە لە ڕۆژهەڵاتەوە چوە ڕۆژئاوا و لەوێ شەهید بوو”.
خۆشکی شەهید ڕۆنی، لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەوەی بەوە کرد کە ئەو پەیامەی شەهید ڕۆنی و شەهیدانی دیکە دەیدەن پێمان، ئەوەیە کە ئیدی کاتی ئەوەیە ، کوردان ببن بە یەک و یەکێتی نەتەوەیی خۆیان دابمەزرێنن.
شەهید دکتۆر ڕۆنی جوانڕۆ، لە ڕێکەوتی ٩ی ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، دکتۆر ڕۆنی لە شوێنگەلێک وەکوو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، شەنگال، هەڵمەتەکانی ڕزگاری منبج، ڕەقا، تەبقادا وەکوو شەڕڤانێک و پزشکێک لە بەرەکانی شەڕدا بوو و شەڕڤانان و گەریلا بریندارەکانی تیمار دەکرد، دکتۆر ڕۆنی خەڵکی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و برای شەهید دڵسۆز ڕۆنییە کە ساڵی ٢٠١٨ لە قەندیل شەهید بوو.
ف.ق