لە سنونی شەنگال چاوپێکەوتن و ناڕەزایەتی
شاندێک لە حکومەتی عێراق لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. دانیشتوانی شەنگالیش رێککەوتنەکەى نێوان هەولێر – بەغدایان ئیدانە کرد.
شاندێک لە حکومەتی عێراق لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. دانیشتوانی شەنگالیش رێککەوتنەکەى نێوان هەولێر – بەغدایان ئیدانە کرد.
شاندێکی حکومەتی عێراقی پێکهاتوو لە حەمید شەتر ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری پۆلیس، قاسم ئەیرەنجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و نوێنەرانی پاراستنی نەینەوا لە ناوچەى سنونی شەنگال لەگەڵ بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال کۆبوونەوە.
خەڵکی شەنگالیش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی رێککەوتن و هاوکاریی نێوان هەولێر – بەغدا و ئیدانەکردنی ئەو رێککەوتنە لە شوێنی کۆبوونەوەکە کۆبوونەوە و وێنەی شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە)یان بەرزکردەوە، کە بۆ پاراستنی شەنگال و ئێزدییەکان شەهید بوون و دروشمی "بژی بەرخودانی شەنگال"یان دەوتەوە.
چاوپێکەوتنەکە بەردەوامە و خۆپیشاندانی خەڵکی شەنگالیش بەردەوامە.
ژ.ت