لە سنووری پێنجوێن نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند؛ ئاگرێکی فراوان لە سنووری شارەدێی گەرمک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند؛ ئاگرێکی فراوان لە سنووری شارەدێی گەرمک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند؛ ئاگرێكی فراوان لە سنووری گوندی دارۆخان لە سنووری شارەدێی گەرمكی سەر بە شارۆچكەی پێنجوێن کەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتان.
هەروەها بە پێی ڕاگەیاندراوەکە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە.