لە سەقز دژی تێکدانی گۆڕی ژینا ئەمینی مانگرتن دەستیپێکرد

گەلی سەقز مانگرتنیان دەستپێکرد دژی هەوڵی شارەوانی سەقز بۆ تێکدانی گۆڕستانی ئایچی کە گۆڕی ژینا ئەمینی تێدایە، بەم مەبەستە دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

مانگرتنەکە لەسەر داوای کۆمەڵەیەکی مەدەنی دەستیپێکرد دژی بێ‌ڕێزی کردن بە گۆڕی ژینا ئەمینی و فشارە سەرکوتکارییەکان لەسەر قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".

پاش هەوڵی شارەوانی سەقز بۆ تێکدانی گۆڕستانی ئایچی کە گۆڕی ژینا ئەمینی تێدایە، هەڵکۆڵینەکان لە نزیک گۆڕی ژینا ئەمینی بووە مایەی ناڕەزایەتی گەل و بەهۆیەوە مانگرتن دەستیپێکرد.

هێزەکانی ئێران هەفتەی ڕابردوو لە سەقز بەشێک لە بنەماڵەی قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرد.

جێی ئاماژەیە، وێنەی گۆری ژینا ئەمینی بە شکاوی بڵاوکرایەوە.