لە تەقینەوەیەکەدا لە کەرکوک ٨ پۆلیس کوژران و ٢ پۆلیسی تریش بریندار بوون
لە کەرکوک لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٨ پۆلیس کوژران و ٢ پۆلیسی تریش برینداربوون.
لە کەرکوک لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٨ پۆلیس کوژران و ٢ پۆلیسی تریش برینداربوون.
تەقینەوەکە لەگوندی سەفرەی سەر بەشارۆچکەی ڕیازی کەرکوک ڕوویداوە. تەقینەوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە و لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس دا ڕوویداوە، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان ٨ پۆلیس کوژراون و ٢ پۆلیسیش برینداربوون.
دوای تەقینەوەکە هێزەکانی ئاسایش ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ڕاگەیەندراوە، شەڕ لە نێوان چەتەکانی داعش و پۆلیسدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە.
ژ.ت