لە تربەسپی یادی ٢٩ شەهید کرایەوە
٢٩ کەس کە لە مانگی کانونی دووەم و شوباتدا لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بوون، لە ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامشلۆ یادیان کرایەوە.
٢٩ کەس کە لە مانگی کانونی دووەم و شوباتدا لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بوون، لە ناوچەی تربەسپی کانتۆنی قامشلۆ یادیان کرایەوە.
رێورەسمەکە لە هۆڵی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە تربەسپی سازکرا. بە دەیان دانیشتووان، خانەوادەی شەهیدان، نوێنەرانەی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی جزیر و پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.
لە شوێنی رێورەسمەکە وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد و شەهیدان هەڵواسران.
دوای خولەکێک رێزگرتن، وێنەی ٢٩ی شەهیدی هەپەگە\ یەژەئاستار، یەپەگە و یەپەژە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پۆلیسی هاتوچۆ و تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤ – دەم) پیشاندران و گوێ لە قسەکانی رێبەر ئۆجالان لەبارەی شەهیدان گیرا.
دواتر حەج عەبدی خەلەف ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تربەسپی قسەی کرد و ئاماژەی بە هێرشی چەتەکانی جەبهە ئەلنوسرە، داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و رایگەیاند، کچ و کوڕانی ئەم هەرێمە لەدژی هێرشەکان بەرخۆدانیان کرد و هێرشەکانیان تێکشكاند.
عەبدی بەڵێنیدا کە تاوەکو خەیالی شەهیدان بۆ بنیاتنانی کۆمەلگەی ئازاد و دیموکرات بەدی نەیەت، تێکۆشانیان گەشتر دەبێت.
دواتر ناوی ٢٩ شەهیدەکە خوێندرایەوە. رێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق