لە وان رۆژنامەوانان ئاسلان و جاندەمیر دەستبەسەرکران

لە میانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە وان رۆژنامەوانان عارف ئاسلان و ئۆکتای جاندەمیر دەستبەسەرکران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە وان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوانان عارف ئاسلان و ئۆکتای جاندەمیر و لە ئەنجامدا ئەو دوو رۆژنامەوانە دەستبەسەر کران.

 رۆژنامەوانە دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

تورکیا بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین ژمارەیە رۆژنامەوانی زیندانیکراوی تێدایە و زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوانەش کوردن.

هـ . ب