بەبۆنەی ٢١ ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی زمان، چاند و هونەری ئارسیسا، پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ویستیان لە ناوەندی شاری وان بڵاوکراوە دابەش بکەن.
جەماوەر لەبەردەم بینای دەم پارتی لە ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم کۆبوونەوە و لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ئاستەنگکران.
دژی ئاستەنگی پۆلیس جەماوەر ڕێپێوانیان کرد و درووشمی "بێ زمان ژیان نابێ" و "زمانمان شکۆمانە"یان بەرزکردەوە.
پاشان بەناوی کۆمیسیۆنی چاند و زمانی دەم پارتی هەڤاڵ دڵبەهار ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
گوتی: "دابەشکردنی بڵاوکراوە بە داخوازی ئەوەی زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی پەروەردە ئاستەنگ دەکرێت. ئەمە شەرمە بۆ دەسەڵات. ئەم قەدەغەیە شەرمەزار دەکەین. لە ماڵ و کۆڵان و گەڕەکەکان بە زمانی خۆمان دەدوێین. دەمانەوێت زمانی کورد ببێتە زمانی فەرمی پەروەردە".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بێ زمان ژیان نابێ" کۆتایی هات.