لە وۆرکشۆپی زمانی دایکیدا گرنگی بە پەروەردەی دیموکراتیک و ئازادانە درا
لە دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپی زمانی دایکیدا لە ئامەد جەخت لەسەر پێویستی پەروەردەی دیموکراتیک و پەروەردە بە زمانی دایکی کرایەوە.
لە دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپی زمانی دایکیدا لە ئامەد جەخت لەسەر پێویستی پەروەردەی دیموکراتیک و پەروەردە بە زمانی دایکی کرایەوە.
لە وۆرکشۆپەکەدا کە بە ناونیشانی 'بە پەروەردەی زمانی دایکی بەرەو چارەسەری' کە لەلایەن عەگیتیم- سەن لە ئامەد بەڕێوەچوو، نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدار بوون.
نووسەر حەیدەر دلجەن لە وۆرکشۆپەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە زمانی دایکی مافێکی بنەڕەتیە و وتی: "منداڵان لە قوتابخانەدا لە زمانی دایکی خۆیان دوور دەخرێنەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرکەوتنیان هەیە."
دلجەن باسی لەوەشکرد کە سیستمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکرێت وەک نمونەیەک سەیربکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە خوێندن بە زمانی دایکی لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەتا زانکۆ پەرەی پێ بدرێت.
هەروەها یڵدرم ئەرسلان سەرۆکی پێشووی لقی عەگیتیم-سەنی ئامەد ڕایگەیاند کە دەبێت ئاستەنگەکانی بەردەم سیستەمی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیک هەڵبگیرێن.
لە ژنوڵۆژیەوە فیگەن کاپڵان بە بیری هێنایەوە کە ژنان بە درێژایی مێژوو لە جیهانی زانست دوور خراونەتەوە و وتی: "زانیاری هەڵە مرۆڤەکان کۆیلە دەکات، لەکاتێکدا زانیاری دروست مرۆڤەکان بەرەو ئازادیی دەبات."
شایانی باسە وۆرکشۆپەکە بە دانیشتنی ئازاد و هەڵسەنگاندنی بەشداربووان بەردەوام بوو.