لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دهۆک ٨ کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەدهۆک ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە قوربانییەکان هەموویان لە یەک خێزانن.

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای ئەلقوش - شێخان لە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٨ کەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. دەوترێت ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندی سێجێن-ی سەر بە دهۆکن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو خێزانە لە پێکهاتەی مەسیحی بوون و چەند کەسێکیش لەو ڕووداوەدا برینداربوون.

بریندارەکان گواستراونەتەو بۆ نەخۆشخانە.

ژ.ت