لە ئامەد لەساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەدا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە قەیوم نیشاندرا

لە دووەم ساڵیادیدا کە دەسەڵقاتداری ئاکەپە لە ئامەد لە ریگەی قەیومەکانەوە دەستی بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتبوو، هاوسەرۆکانی شارەوانی هەدەپە کە ئەرکەکانیان دەستی بەسەرداگیرابوو،

دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە یادی سەپاندنی قەیومەکان بەسەر شارەوانی ناوچەکانی فارقین، لیجە، گێل و ئەرخەنی ئامەد کە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ دا ئەنجامدرا لە بینای خۆیان لە ناوچەی رەزان کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ساز کرد. هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپەی ئامەد زەیاد سەیلان و هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانیانەی قەیوم لە بری ئەوان سەپێنراون و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەیان کرد.

هاوسەرۆکی شارەوانی لیجە تارق مەرجان باسی لەوەکرد، کە سەپاندنی قەیوم بەنەبوو دانانی ئیرادەی گەلی کوردە و ئەوان لەدژی قەیومەکان و کردەوە نایاساییەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەن. مەرجان راشیگەیاند، کە شارەوانی لەسەردەم قەیومەکاندا گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانی رانت و بەرتیل و بەم جۆرە دووا: "قەیومەکان لە یەکەم رۆژەوە کە سەپێنراون، دەستکەوتەکانی ژنان، کوردان و کولتوری کوردانیان ئەوەی هەبوو کردیاننە ئامانج و بوونە جێبەجێکاری سیاسەتی نکۆڵیکار و پاکتاوکەر. لە بری ئەوەی دارایی و موڵکی شارەوانی بۆ گەل خەرج بکەن و جیخەنە خزمەتی خەڵکەوە، پێسکەشی لایەنگرانی خۆیان دەکەن. سیستمی تاڵان و دزی لەسەر دەستی قەیومەکان ئەنجام دەدرێت. ئێمە نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەم شارە لە گەڵ گەلەکەمانداین و جارێکی تر رایدەگەیەنین کە ئێمە لە دژی ئەو ناهەقییانەی قەیومەکان درێژە بە تێکۆشانی بەهێز دەدەین".

هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرخەنی ئەحمەد کایا کە قەیوم لە شوێنەکەی دانراوە باسی لەوەکرد، کە سەرباری بڕیاری دادگاش رێگە نادرێت کە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی و وتی، "فەرمان و بڕیار لەسەرەوە هاتووە، هەر بۆیە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە سەر ئەرکەکەمان. هەتا ئەوانەی لەدەسەڵاتدان لەنەبرێن کەس ناتوانێت بە ئاسودەیی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ئێمە و ئێوە ناگەڕێنەوە ب سەر کارەکەمان. ئێمە بڕیاری قەیوم و قەیومەکان بە فەرمی نەناسیوە و ناشیناسین".

هـ . ب