لە ئامەد قەیوم شەرمەزار کرا

لە ڕێپێوانی ئامەد ئاماژە بەوە کرا کە کودەتای قەیوم زیان لە دواین پێشهاتەکان دەدات و سڵاو لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

ڕێکخراوی دەم پارتی و دەبەپەی ئامەد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و سەبارەت بە پڕۆسەی ئێستا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا کراوە کە دیدارەکان کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، با نەبێتە قوربانی حساباتی دەسەڵاتداری.

ڕێکخراوی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شاری ئامەد و ناوچەکانی سەبارەت بە پڕۆسەی ئێستا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. هاوسەرۆکانی دەبەپە و دەم پارتی شار لە نێو جەماوەرێکی مەزن لە بەردەم مۆڵی جەیلان تاوەکو بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بەردەم بینای دەم پارتی کۆتایی هات.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک، بەڕێوەبەرانی دەبەپە، دەم پارتی، چالاکوانانی تەژەئا، هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئامەد و گەلێک هاوڵاتیی بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون و پانکارتی "چارەسەر پێویستی بە جدییەتە" دانرا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز و ئەنجومەنەکانی قبوڵ ناکەین و لە لایەک  قسەکردن لەسەر ئاشتی و لە لایەکی ترەوە هەوڵدان بۆ دانانی قەیوم  قبوڵ ناکرێت. عەباس شاهین وەبیری هێنایەوە کە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دراوە و پرۆسەکە دەبێت نەبێتە قوربانی حساباتی دەسەڵاتداری. عەباس شاهین بانگەوازی لە سەرۆک کۆمار تەیب ئەردۆگان کرد کە لە نیازی خۆی دەربارەی پرۆسەکە ئاشکرا بکات.