لە ئاڤاشین و مەتینا ٩ داگیرکەر سزادران- نوی کرایەوە
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین و مەتینا ٩ داگیرکەری تورک کوژران.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین و مەتینا ٩ داگیرکەری تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی بەرخۆدانی گەریلا و هێرشی سوپای تورک راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
" ٢١ی گولان کاتژمیر ٠٨:٠٠لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین چالاکییەکی شاراوەی ئەنجامدرا.ماوەیەکی درێژ بە شاراوەیی کەوتنە ناو داگیرکەران لەسەر گردەکە، یەکینەیەکی دوژمن خرایە ژێر چاودیری، لە نزیکەوە لەداگیرکەران درا و تا ئەوجێگەیە کە پشتڕاستکراوەتەوە داگیرکەرێک کوژرا. هاوکات داگیرکەران لەناو سەنگەرەکانیاندا کرانە ئامانج. دوای چالاکییەکە تەڤگەری درؤنەکان زۆرتر بوو.
٢١ی گولان کاتژمێر ١٢:٠٠ لە دوو قۆڵەوە گەریلاکان داگیرکەرانی سەر گردی کۆنفرانسیان لە هەرێمی ئاڤاشین کردە ئامانج. لە قؤلی یەکەم چالاکییەکە بە ڕاکت لەسەنگەرێکی داگیرکەران درا کە ٤ سەربازی تێدابوو. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران. لە قۆڵێکی ترەوە سەنگەرێک کرایە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.
٢١ی گوڵان لە دژی داگیرکەران لە دۆڵی کۆنفرانسی هەرێمی ئاڤاشین چالاکییەکی سەکڤان ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران سەنگەرەکانی شەڕ و دەورووبەری دۆڵی کنفرانس-یان بۆردومانکرد.
٢١ی گوڵان کاتژمێر ١٤:٣٠ داگیرکەران لە گردی شەهید موونزووری زاپ بە چالاکییەکی قوور کرانە ئامانج.
٢٢ی گوڵان کاتژمێر داگیرکەران لەسەر گردی مام رەشۆی ئاڤاشین بە چەکی قوورس کرانە ئامانج .
" چالاکی لە چوارچێوەی جەنگی خابوور:
٢٠ی گوڵان کاتێک داگیرکەران لە بۆخازا ئۆرێ-ی هەرێمی مەتینا دەستیان بە جووڵەکرد بە رێبازی تەقینەوە لەدژیان چالاکیی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران لەوگردەی کە تێیدا جێگیر ببوون کشانەوە.
٢٠ی گوڵان کاتژمێر ١٩:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی ئازادی هەرێمی مەتینا چالاکییەک ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.
٢١ی گولان کاتژمێر ١٢:١٥ و ١٣:٠٠ دەشتاییەکانی گوندی سێدارێ-ی دەڤەری مەیرۆکێ-ی گارێ بۆردومانکرا. لە ئەنجامدا ئاگرلەهەرێمەکە کەوتەوە.
٢١ی گوڵان کاتژمێر ١٣:٢٠ ، ١٤:١٥ و لە ٢٢ی گولان لە کاتژمێر ٠٨:٥٥ و ١٠:١٠ گردی زەندورای هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.
٢١ی گولان کاتژمێر ٢١:٢٥ و ٢٢:٣٠ ، ٢٢ی گولان کاتژمێر نێوان ٠١:١٠ و ٠٢:٣٠ لە قادی مام رەشۆ بە هەلیکۆپتەر سەرباز دانرا.
لە ٢١ی گوڵان لە کاتژمیر ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠ دەڤەری تیپی تا و قادی بەدەوێی زاپ بەهەلیکۆپتەر کرایە ئامانج.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."
ک-ش