لە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی لە زاپ، چیایەک لە داگیرکەران پاککرایەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە هەرێمی زاپ چیایەک کە داگیرکەرانی تێدا نیشتەجێ بوون، بە تەواوەتی پاککراوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە زاپ ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆگا ڤیان ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی چیای جودی لە زاپ، ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆگا ڤیان ئەنجامدراوە. ئەو چیایەی دوژمنی تێدا بوو، بە تەواوەتی پاککرایەوە. چەندین چەکی داگیرکەران دەستی بەسەردا گیرا، خێمە و کۆنتێنەرەکان سوتێنران".

هەپەگە دووپاتی دەکاتەوە، دواتر زانیاری بەرفراوان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.