لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا کەرکوک خوێناوی کرا

لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا ١٥ ساڵ پێش ئیستا شاری کەرکوک بە تەقێنەوەیەک کەرکوک خوێناویکرا.

لە ١٥ تەمووزی ساڵی ٢٠٠٧ لە فلکەی ئیمام قاسم نزیک قەڵای کەرکوک کە ناوچەیکی کورد نشینی کەرکوکە، گرووپە تیرۆرستیەکان ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگری گەورەی پڕ لە تی ئێن تییان تەقاندەوە، بەو هۆشێەوە زەره‌ر زینانێکی زۆری گیانی و مادی لێکەوەتەوە.

به‌پێی ئامارەکانی ئەو کاتە کە نەخۆشخانەی کەرکوک بڵاوێکردوە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە زیاتر لە سەد هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە ٢٠٠ هاوڵاتی تریش برینداربوون.

بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیە برینداربوون تا ئیستا بەهۆی بەرینەکانیەوە دەناڵێن.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عیراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری کەرکوک بە سەدان تەقینەوە لە دژی هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە بەڵام تەقینەوەی ١٥ تەمووز یەک لەو ڕۆژە خوێناویانەیە کە کەرکووکیەکان ناتوانن لە بیری بکەن.

هـ . ب