لەبارەی ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە دەست بە لێپرسینەوەکرا

داواکاری گشتی وان، لەبارەی بەدران ئوزتورک، موعەزەز ئۆرهان ئیشیک، سەزایی تەمەلی، تەییب تەمەل و موراد ساریساچ، دەستی بە لێپرسینەوە کرد.

داواکاری گشتی وان لەبارەی بەدران ئوزتورک پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بە بیانوری بڵاوکردنەوەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەبارەی موعەزەز ئۆرهان ئیشیک، سەزایی تەمەلی، تەییب تەمەل و موراد ساریساچ، پەرلەمانتارانی هەدەپە دەستی بە لێپرسینەوە کرد.

داواکاری گشتی بە بیانوری "سووکایەتی بە گەلی تورک و کۆمارتی تورک، دەزگا و ناوەندە حکومەیەکان' و 'هاندانی گەلی بۆ دوژمنایەتی' دەستی بە لێپرسینەوە کرد و دۆسیەکانی بە بڕیارێکی شاراوە، بۆ نووسینگەی لێپرسینەوەی تاوانی پەرلەمانتاران و داواکاری کۆماری ئەنقەرە نارد.

ف.ق