روكه‌ن جانبای كه له ئامه‌د ده‌ژی، له ساڵی ٢٠١٩ له‌به‌ر بینای هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه به‌شداری له چالاكی داگیركردن بوو كه له لایه‌ن ئاكه‌په‌وه رێكده‌خران. جانبای له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كرێ و حه‌قده‌ستی خۆی وه‌رگرت و له شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د له‌لایه‌ن قه‌یومه‌وه دامه‌زرا.
جانبای بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌شداری له‌و چالاكیانه‌ی داگیركردن كردبوو، له هه‌مان كاتدا له شاره‌وانیش موچه‌ی وه‌رده‌گرت، ٢ هه‌فته به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په محه‌مه‌د شه‌ریف ئایدنه‌وه بانگكرا، به جانبای وترا، "تۆ زۆر كارت كردووه به‌سه، نۆره‌ی بنه‌ماڵی تر" و ئه‌ویان له كاره‌كه‌ی ده‌ركرد.
به‌ڵام سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په محه‌مه‌د شه‌ریف ئایدن هه‌ندێك بنه‌ماڵه‌ی تری له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په دانیشاند و خزمهكانیشیان له‌لایه‌ن قه‌یومی شاره‌وانیه‌وه دامه‌زران. له‌سه‌ر ئه‌وه داواكاری جانبای كه چووه سه‌ردانی قه‌یوم و دۆخه‌كه‌ی بۆ باس كرد قبوڵنه‌كرا.
جانبای له پاسه‌كانی شاره‌وانی سه‌رده‌كه‌وێت و بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چێت باس له‌و شتانه ده‌كات كه سه‌رۆكی رێكخستنی ئاكه‌په‌ی شاره‌كه شه‌ریف ئایدن به‌سه‌ری هێناوه و سوكایه‌تی پێده‌كات. زانرا كه ئایدن جارێك به ته‌له‌فون جانبای وشیار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام جانبای هه‌مان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری نیشانداوه.
جارێكی تر ئاشكرابوو كه یان بۆ پاره یان بۆ كار بووه
جانبای كه له ساڵی ٢٠١٩بهدواوه به‌شداری له چالاكیه‌كانی داگیركردندا كردبوو و به خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوی رۆژنامه‌وانی پێشه‌نگایه‌تی چالاكیه‌كانی كردبوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه براكه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كری هه‌یه به‌ره‌و چیا رفێنراوه و له سه‌دا ٧٠ كه‌مئه‌ندامه. كاردانه‌وه‌كانی جانبای كه به‌رده‌وام پلاكاردی "پارتی دوژمنی گه‌ل"ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، جارێكی تر سه‌لماندی كه ئه‌و بنه‌ماڵه ئاماژه بۆكراوانه له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه له به‌رامبه‌ر كار و پاره ده‌هێنرانه ئه‌و شوێنه.
ئاشكرابوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست له‌به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په دابنیشن، وێنه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په نو‌عمان كورتولموش هه‌یه.
هـ . ب