له جزیره هێرشی سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان شه‌رمه‌زاركرا
له جزیره هێرشی سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار شه‌رمه‌زار كرا.
له جزیره هێرشی سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار شه‌رمه‌زار كرا.
له گۆڕستانی ئاسری ناوچه‌ی جزیره‌ی شڕنه‌خ ، هێرشكرابوهسهر گۆڕی شه‌ش هه‌په‌گه‌یی و یه‌ژاستاری كه له رێكه‌وتی جیاجیادا شه‌هیدببوون و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه كه له ساڵی 2015 له ناوچه‌كه راگه‌یه‌نرابوو، ژیانیان له‌ده‌ستدابوو. كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی، كو‌لتور، پشتیوانی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان له لانكه‌ی شارستانیه‌تدا ونكردووه (مه‌بیا-ده‌ر) په‌یوسه‌ت به‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر گۆڕه‌كان له بینای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له جزیره لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا. به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په، ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی، ئه‌ندامانی مه‌بیا- ده‌ر و هاووڵاتیان به‌شداریان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كرد.
ره‌مه‌زان داڵمش به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌بیا-ده‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه دوێنێ له كاتی سه‌ردانی گۆڕستانه‌كه‌دا بینراوه كه شه‌ش گۆڕ تێكدراون. كێله‌كانیان شكێنراوه، گۆڕێكیش هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و وتی: "ئه‌وه هێرشێكی بێ ئه‌خلاقانه‌یه. ئه‌وه هێرشێكه له دژی گه‌له‌كه‌مان به‌هاكانی بنه‌ماڵه‌كانمان، ههستیارییهكانمان ئه‌نجامدراوه. له هیچ ئایین و باوه‌ڕێكدا زیانپێگه‌یاندن به گۆڕه‌كانی تێدا نییه. به‌ڵام له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌دا ئێمه زۆر جار شایه‌تی ئه‌و هێرشانه بووین. ئه‌و هێرشانه به‌رامبه‌ر به به‌هاكانی گه‌لی كورد ئه‌نجام دراون، له دژی هه‌ڵوێستی به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و پارچه‌یه‌كه له كۆنسێپتی ناچاركردن به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. ئێمه به توندی ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ین".
كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه به دروشمی "گوشار ناتوانێت له‌ناومان ببه‌ن" كۆتاییپێهێنرا.