له‌ شه‌نگال به‌ پێشانگا و شانۆ یادی قوربانیانی فه‌رمان كرایه‌وه‌

له‌ ناوچه‌كانی سنۆنێ و خانه‌سۆری سه‌ر به‌ شه‌نگال، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی قوربانیانی فه‌رمان، شانۆ و پێشانگای وێنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ٩ه‌مین ساڵرۆژی فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، له‌ شه‌نگال چالاكی جۆراجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌ ناوچه‌كانی سنۆنێ و خانه‌سۆر شانۆ و پێشانگای وێنه‌ له‌لایه‌ن كلتوور و هونه‌ری ستیا نه‌خشان و ژنانی گه‌نجی ئێزیدخان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا له‌ ناوچه‌ی سنۆنێ له‌ چواڕه‌یانی شاره‌كه‌ شانۆ پێشكه‌ش كرا و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی خانه‌سۆر به‌ڕێكه‌وتن و پێشه‌نگایه‌كی وێنه‌ له‌ پاری گشتی نمایش كرا.

له‌ پێشه‌نگاكه‌دا وێنه‌كانی كاتی فه‌رمان، بیره‌وه‌رییه‌كانی ژنانی گه‌نج كه‌ له‌كاتی فه‌رمانه‌كه‌دا نووسراون، هه‌روه‌ها ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن ژنانی گه‌نجه‌وه‌ كێشراون نمایش كران.

ژ.ن