له سلێمانی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار كران
ئه‌و كوردستانیانه‌ی باكور كه له سلێمانی ده‌ژین، داوایان كرد كه هیچ كه‌سێك به‌رامبه‌ر به هێرشه داگیركارییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا بێده‌نگ نه‌بێت.
ئه‌و كوردستانیانه‌ی باكور كه له سلێمانی ده‌ژین، داوایان كرد كه هیچ كه‌سێك به‌رامبه‌ر به هێرشه داگیركارییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا بێده‌نگ نه‌بێت.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كوردستانیانه‌ی باكوری، كه له‌به‌ر گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناچار بوون بێنه باشوری كوردستان له پاركی ئازادی سلێمانی، له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه له لایه‌ن هاوڵاتی مو‌سا خالیده‌وه خوێنرایه‌وه ئاماژه به‌وه‌كرابوو: "ده‌وڵه‌تی تورك كه له حكومه‌تی ئاكه‌په- مه‌هه‌په پێكدێت بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی خۆی جارێكی تر ده‌ستی به هێرش كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باشوری كوردستان داگیر بكات. ئه‌و هێرشه‌ی بۆ داگریكردنی باشوری كوردستان ده‌ستیپێكراوه نا ڕه‌وایه. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی عوسمان ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی میسقاقی میللی داگیربكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رنج راكێشراوهته سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
"له‌و هێرشانه‌دا له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان ده‌ستیان پێكراوه به‌وانه ئامانج داگیركردنی كوردستانه، به‌داخه‌وه په‌ده‌كه‌ش هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. ئێمه وه‌ك په‌نابه‌رانی سیاسی باكوری كوردستان داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌م داگیركارییه بێده‌نگ نه‌بن. ئه‌گه‌ر باشوری كوردستان داگیر بكرێت، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له‌ده‌ست ده‌چن".
هـ . ب