له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێردا كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ستدا و ٤ كه‌س كه‌ دوانیان منداڵن برینداربوون

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان له‌ ئۆتۆمبێلێكدا روویدا، كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ستدا و دوو منداڵ و دوو ژنیش برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی دژه‌تیرۆر، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی دانراو له‌ ئۆتۆمبێلێكدا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ژیانی له‌ده‌ستدا، دوو ژن و دوو منداڵیش برینداربوون.

ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ژیانی له‌ده‌ستداوه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. وته‌بێژی حكمه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جۆری هێرشه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، ده‌ستیان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس به‌رپرسێكی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و شۆفێره‌ی ژیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری سلێمانی بووه‌.

هه‌ولێر له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی په‌ده‌كه‌دایه‌.

هـ . ب