له زیندانی ئامه‌د زیندانییه‌كی سیاسی كوژرا
زیندانی سیاسی قادر ئه‌كیجی كه له زیندانی ژماره ٢ی ئامه‌د راگیررابوو، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كوژرا.
زیندانی سیاسی قادر ئه‌كیجی كه له زیندانی ژماره ٢ی ئامه‌د راگیررابوو، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كوژرا.
زیندانی سیاسی قادر ئه‌كیجی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كه له زیندانی ژماره ٢ ی ئاسایشی باڵای ئامه‌د راگیرابوو، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گیانی له‌ده‌ستدا. شه‌وی رابردوو ته‌رمی ئه‌كیجی گواسترایه‌وه بۆ به‌شی توێكاری نه‌خۆشخانه‌ی په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی گازی یاشارگیلی ئامه‌د و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌زگای پزیشكی داد (ئاته‌ك) ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرده‌وه. ئه‌كیجی ٥ ساڵ بوو به بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له رێكخراو" راگیرابوو و ساڵێك بوو له ژووری تاكهكهسیدابوو.
كاربه‌ده‌ستانی زیندانی به بنه‌ماڵه‌كه‌یان وتووه، كه ئه‌كیجی "خۆی كوشتووه". بنهمالچهی ئه‌كیجی رایگه‌یاند، كه سێ رۆژ به‌ر له ئێستا به ته‌له‌فون قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كیجی كردووه و هیچ شتێكی نائاسایی بوونی نه‌بووه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌كیجی هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌كرد كه ئه‌كیجی به‌وانی وتووه كه دۆخی باشه. ئه‌وان بڕوا ناكه‌ن كه ئه‌كیجی خۆی كوشتبێت، به‌ڵام دوور نییه كوژرابێت.
ته‌رمی ئه‌كیجی له گۆڕستانی یهنیكۆیی ناوچه‌ی ره‌زانی ئامه‌د ببهخاكسپێردرا و پرسه‌كه‌شی له ماڵی سه‌ره‌خۆشی پاسور حهوێدان له ره‌زان دانراوه.
هـ . ب