گەریلا ی یەژاستار گوڵسون سیلگیر (سارا هۆگر) لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ شەهید بوو. بنەماڵەی ساررا هۆگر لە ماڵی خۆیان لە ناوچەی وێرانشاری شاری ڕحا مەراسیمی پرسەیان دانا.گەل بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد.
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و پشتیوانی و هاوکاریی بنەماڵەی کەس و کارە ونبووەکان (KATDER) سەردان بەڕێوە چوو. پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا عۆمەر ئۆجالان، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، نوێنەری ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی دەبەپەی شار و ناوچەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
جەماوەرە لە نووسینگەی هەڵبژاردنی دەم پارتی لە ناوەندی ناوچەکەوە کۆبوونەوە، بەرەو شوێنی پرسەکە بەڕێکەوتن. لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە و لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەیی شەهیدەوە پێشوازیان لێکرا. پاش خولەکێک ڕێز بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سارا کرا.
لە سەردانەکەدا عومەر ئۆجەلان قسەی کرد و سەرنجی بۆ ئەو جۆرە مردنانە ڕاکێشا کە لە شەڕدا ڕوودەدەن و وتی: "لە هەموو بەشێکی وڵاتەکەمان شەڕ هەیە. منداڵی ئەم گەلە دەکوژرێن. سروشتی کوردستان تاڵان دەکرێت. بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە پێویستە دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت. بەداخەوە لەو شوێنەی باس و سیاسەت کۆتایی دێت، شەڕ و کوشتن دەست پێدەکات. ئەم شەڕە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ ئێستا دەبێت ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەلەکەمان بە کردەوە لە هەڵبژاردندا بڵێن 'بەسە' با شەڕ کۆتاتی بێت."
دوای خوێندنەوەی نزاکان، جەماوەرەکە سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید سارا هۆگر کرد.