مافی مرۆڤی عێراقی: نابێت پیلانەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق جێبەجێ بکرێن
ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤ لە عێراق، عەلی عەبادی، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور.
ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤ لە عێراق، عەلی عەبادی، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور.
لە ٢٠ ی ئایار، سوپای عێراق هەوڵیدا لەڕێگەی زرێپۆش و کەرەستەی سەربازییەوە بچێتە نێو کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، هەروەها تەلبەند و قولەی سەربازی لەدەوری کەمپەکە دابنێت.
وەک ناڕەزایەتییەک دژی ئەم هەوڵە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە لە خێمەی بەرخۆدان، گەلی مەخمور لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵی ئێشکگری دەکەن.
پاش کۆبوونەوەی بەرپرسانی کەمپەکە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان، تاڕادەیەک گەیشتنە ڕێککەوتن و لێک تێگەیشتن.
سەبارەت بەم پرسە، سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤ لە عێراق، عەلی عەبادی قسەی بۆ لێدوانی ڕۆژ نیوز کرد.
عەبادی لە قسەکانیدا هۆشداری داوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی پیلانەکانی ڕژێمی سیاسیی تورکی لە ناوخۆی عێراق و لە مەخمور بەتایبەت، گوتی: «بەهۆی بێدەنگییە سەیر و تەمومژاوییەکەی حکومەتی عێراقەوە، تورکیا بۆردوومانی ناوچەکە دەکات و خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج».
هەروەها عەبادی گوتی: «فشار و کپکردنی پەنابەرانی کەمپی مەخمور پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤە و قبووڵ ناکرێت».
لای خۆیەوە داوا دەکات، چارەسەرێک بۆ پرسەکە بدۆزرێتەوە و پیلانەکان بە دڵی دەوڵەتی تورک جێبەجێ نەکرێن.
ف.ق