مامۆستا زارا لە سنە دەستگیر و ڕەوانەی زیندانکرا

زارا محەمەدی مامۆستای زمانی دایک لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر و ڕەوانەی زینداکرا.

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی ئەوەی منداڵانی فێری زمانی کوردی کردووە، دادگای ئیران سزای زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو. محەمەدی ئەمڕۆ دەستگیر و ڕەوانەی زیندانکرا.

دادگا ١٠ ساڵ زیادی زیندانی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ کەمکردەوە.

ف.ق