رۆژی ٣١ی ئاب، واتە لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ مەسعود بارزانی کۆبوونەیەکی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە پیرمام رێکخست، بە بێ ئەوەی مافی قسەکردن بەو مامۆستایانە بدات.
پاش نزیکەی هەفتەیەک یەکێک لە مامۆستایانی ئایینی بەشدار لە کۆبوونەوەکە لە رێگەی نامەیەکەوە کە ماڵپەڕی شارپرێس بڵاویکردووەتەوە، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە.
مامۆستا ئایینیهكه نوسیویهتى:"بەئامادهبونی نزیکەی (٢٠٠) مامۆستای ئایینی کە هیچ مامۆستایەکی یەکێتی تێدانەبوو، هاوكات فازڵ میرانیو هۆشیار زێباریو سیداد بارزانیش ئامادهبون، سەرەتا پێش هاتنی مهسعود بارزانی، سهرۆكی یهكێتی زانایان بەڕێكهوتن لەگەڵ وهزیری ئهوقاف، مامۆستایانی تهلقیندا کە لەبەرئەوەی زۆرن، ناتوانن پرسیار بکەنو بارزانی ڕاستەوخۆ کۆبونەوەی دیکەی هەیەو دەتوانن بەنوسین لەسەر وەرەقە ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنوسن بەدواداچونی بۆ دەکرێت (نەوەک نامەکان بدرێتە مهسعود بارزانی بیخوێنێتەوە) دواتر زانراوە هەر لەناو هۆڵهكه لەکۆتایی ئەوانەی ئاگاداربون وتیان نامەکان هیچیان ناچێتە لای مهسعود بارزانی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پاش هاتنی مهسعود بارزانی، لەجیاتی بەچەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستپێبکەن، سهرۆكی زانایان دهستیکرد بەقسەکردنو مەدحو سەنای سەرۆکو ڕۆژی ٣١ ئاب کە ڕۆژێکی مێژوییو پیرۆزەو دیاری خودابوو".
هەروەک ئاشکراشی کردووە، کە مەسعود بارزانی بە زمانێکی نزم و پڕ لە قین باسی نەیارەکانی بەتایبەتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی کردووە و چەندین وشەی نەشیاوی لە دژی ئەوان بەکارهێناوە.
لە بەشێکی قسەکانی مەسعود بارزانی دانی بەوەدا ناوە کە چۆن لە دژی پەکەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و بانگەشەی ئەوەی کردووە، " کە پەکەکە دەیویست لە لەناوچەی دهۆکو ئامێدی سەیتەراتو بنکەو بارەگا دابنێت بەگوێمان ناکات، ناچارین (ڕێگهم بۆ تورکیا کردوهتهوه هەرچی دەکات با بیکات دژی پەکەکە".
مامۆستا ئایینیهكه كه خۆى مهسعود بارزانى بینیوه باسى لهوهكردوه، "لەکۆتاییدا ئەوەی هەبوو مهسعود بارزانی هیچ کاتێک وەکو ئەمجارە پەشۆکاوو ماندوو دیار نەبوەو ترسێکی زۆری لەم بارودۆخەو هەڵبژاردنە لێ نیشتبوو، قسەکانیشی هەموی هەڕەشە بوو، مەبەستی بوو بەمامۆستایان بڵێ (ڕێگەم بدەن ٣١ ئابێکی دیکە دروست بکەمەوە ئێوەش شاهیدبن کەمن خەتابار نیم)."
ئەم دانپێدانانەی مەسعود بارزانی لە کاتێکدایە ئەوەی لە بادینان بنکە و بارەگا و بازگەی داناوە و خاکی کوردستانی داگیرکردووە دەوڵەتی تورکە و ئەوەشی هاوکاری دەکات، پەدەکەیە، کە هەر نەک هاوکاری بەڵکوو پەلکێشیشی کردووە، بە هەمان شێوەی لە ٣١ی ئابدا رژێمی بەعسی لە دژی یەنەکە پەلکێشی کوردستان کرد.