موراد قه‌ره‌یلان وه‌ڵامی نامه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵان ده‌داته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ، به‌ناوی فه‌ڕاشین ئاسمین له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نساوه‌ كارتێكی دیاری بۆ گه‌ریلا نارد، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل به‌ نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایەوە.

فه‌ڕاشین ئاسمین، كه‌ ته‌مه‌نی ٨ ساڵه‌ و له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له‌دایكبووه‌، له‌گه‌ڵ كارتێكی دیاری كه‌ خۆی وێنه‌ی له‌سه‌ر كێشاوه‌، گوڵێك و بڕی ١٠٠ یۆرۆ، كه‌ له‌ خه‌رجی ڕۆژانه‌ی پاشه‌كه‌وتی كردووه‌ بۆ گه‌ریلای ناردووه‌.

فه‌ڕاشین له‌سه‌ر كارته‌كه‌ نووسیویه‌تی: "هەڤاڵ من ئێوه‌م زۆر خۆشده‌وێت، به‌م پاره‌یه‌ی من، گۆره‌وی و ده‌ستكێش بۆخۆتان بكڕن".

دوای ئه‌وه‌ی دیارییه‌ واتاداره‌كه‌ی فه‌ڕاشین گه‌یشته‌ ده‌ست گه‌ریلا، موردا قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل له‌ نامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان نووسیویه‌تی: وێنه‌كه‌ی فه‌ڕاشین، په‌یام و پاره‌كه‌ی كه‌ ناردبووی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌و دیارییه‌ وره‌ی زیاتری به‌ گه‌ریلا به‌خشی و وتی: به‌و پاره‌یه‌ بۆ گه‌ریلا گۆره‌وی و ده‌ستكێش ده‌كڕێن، وێنه‌كه‌شی ده‌خه‌ینه‌ نێو ئه‌رشیڤی هه‌په‌گه‌-وه‌.

قه‌ره‌یلان له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ فه‌ڕاشین نووسیویه‌تی: "هاوڕێ به‌نرخه‌كه‌م، كچی جوانی كورد، ژنه‌ گه‌ریلا گه‌نجه‌كان دیارییه‌كیان بۆ ئاماده‌ كردووی و بۆیان ناردووی"، هه‌ره‌ها داوای له‌ فه‌ڕاشین كردووه‌، سڵاوی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ گه‌نجان و منداڵانی كورد له‌ فه‌ڕه‌نسا بگه‌یه‌نێت.

ژ.ن