شیمال ئولکەم گونەش ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لەبارەی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە زاخۆی باشووری کوردستان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
گونەش ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ساڵانێکە ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدات و ڕاشیگەیاند، "دەوڵەتی تورک بەم دواییانە لە زاخۆ کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام داوە. لەو کۆمەڵکوژییەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەداخەوە چەندین برینداریش هەیە. پێش هەموو شتێک بەناوی پاژکەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەموو شەهیدان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بێگومان ئەمە کارێکی زۆر خراپە. دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن بەسەر خەڵکی هەرێمەکەدا پەیڕەو دەکات. پێش هەموو شتێک ئەم سیاسەتە بە هەموو شێوەیەک لە دژی گەلی کورد و گەلی عەرەب قوڵبووەتەوە. دیسان هەموو جۆرە چەکێک لە دژی گەریلای ئازادی بە تایبەتی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و چەندین کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە. وەک دەزانرێت ئەم دۆخە کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆر گەورەی جەماوەری و ڕای گشتیی لێکەوتوەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورکیای فاشیست یەکگرتوو نین، ڕۆژ بە ڕۆژ هێرشەکانی زیاتر دەکات. ئێمە دەتوانین لەو چوارچێوەیەدا هێرشەکەی زاخۆ هەڵبسەنگێنین. دەوڵەتی تورک بوونی خۆی لەسەر سڕینەوە و لە ناوبردنی هەبوونی گەلان و کولتورەکان بنیات ناوە.
بزووتنەوەی ئازادیی کورد بە پێشەنگایەتیی ڕێبەری ئاپۆ ماوەی ٥٠ ساڵە لە دژی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانە بەرخۆدان دەکات. هەزاران شەهیدی لەو پێناەدا بەخشیوە، گەلی ناوچەکە لە سەرووی هەمووشیانەوە خەڵکی عەرەب بزووتنەوەکەمان باش دەناسن. ساڵەهای ساڵە پەیوەندییەکی قووڵ لەنێوان گەلی کورد و عەرەبدا هەیە. بە شۆڕشی ڕۆژئاوا گەلی کورد و عەرەب هاوپەیمانییان دروستکردووە. ئەم هاوپەیمانییە بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کاردانەوەى لە دژ بەدیکرا، چونکە دەوڵەتی تورک نایەوێت هیچ کەسێک لەگەڵ کورد رێککەوتن و هاوپەیمانی بکات. هاوپەیمانیی دەوڵەتی تورک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر بنەمای ئەمەیە. بە تایبەتیش بۆ ڕێگرتن لە هاوپەیمانێتیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەیەوێت جڵەوی پارتی (پەدەکە) لە دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە، بۆیە دەوڵەتی تورک بەتوندی دژایەتیی ئەو هاوپەیمانییەی کرد لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەر ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دژ بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کاردایە".
دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوە بووو کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ئەنجام بدات
گونەش ڕایگەیاند، دەبێت کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ بە چەندین شێواز و لە چەندین لایەنەوە لێکدانەوەى بۆ بکرێت و وتی، "پێویستە لە ڕووی سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسییەوە بە باشی خوێنەوەی بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە بکرێت، کە لە ٢٠ی تەمووز ڕوویدا. ئەردۆغان و پوتین لە ١٩ی تەموزدا لە ئێران کۆبوونەوەی لوتەکەى سێ قۆڵییان ئەنجامدا، وەک ڕای گشتی دەزانێت، دەوڵەتی تورک نەیتوانیوە لەم لوتکەیەدا هەندێک لە ئەنجامەکانی بەدەست بهێنێت. لە ڕاستیدا، ئەوان نەیانتوانی لەوێ بۆ هەندێک بڕیار مۆڵەت بەدەست بهێنن. دوای ٢٤ کاتژمێر لە کۆبوونەوەکە هاوڵاتیانی عێراق لە خاکی باشوور کرانە ئامانج. ئامانجی ئەوان ئەوەبوو، کە کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ئەنجام بدەن. دەیانویست وانەیەک بە گەلی ناوچەکە بدەن. دەیانویست پەیامێکی سیاسی هەم بۆ گەلی باشوور بنێرن، کە پشتگیری گەریلاکان دەکەن و هەم پەیامێکی سیاسی بە گەلی عەرەب بدەن. زۆرێک لە کەسایەتییەکان کاردانەوەیان هەبوو و ئەو کۆمەڵکوژییەیان ئیدانە کرد، بەڵام ئەمە بەس نییە. پارتی (پەدەکە) ئەو ناوچەیەی بە شێوەیەکی بێ سنوور بەڕووی دەوڵەتی تورکدا کردووەتەوە. دەوڵەتی تورک باشووری داگیرکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی پارتی (پەدەکە) وەڵامی ئەو داگیرکارییەی نەداوەتەوە، چونکە ئەوان بۆ خۆیان دەوڵەتی تورکیایان هێنایە باشوور دەیانەوێت ئەم کۆمەڵکوژییە بخەنە ئەستۆی پەکەکە، بەڵام هەم شێواز، هەم تەکنیک و هەم بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو هێرشە بە تەواوی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە.
بۆچی؟ چونکە دەوڵەتی تورک تا ئێستا چەندین کۆمەڵکوژیی لەسەر ئەم خاکانە ئەنجامداوە. بۆ نمونە کۆمەڵکوژییەکەی کورتەک، کە کۆمەڵکوژکردنی کۆرپەیەکی ١١ مانگە بە ناوی سۆلینیشی تیادا بوو، کۆمەڵکوژییەکانی زارگەلی، کانیماسی و هەروەها لە باکور چەندین کۆمەڵکوژیی لەو شێوەیە ئەنجامداوە. کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی هێشتا لە یادی و بیری هەمواندان. ئێستاش لە زاخۆ ئەو کۆمەڵکوژییان ئەنجام داوە. بزووتنەوەکەمان لە بەرامبەر ئەم کوشتار و کۆمەڵکوژییەدا گەورەترین کاردانەوەی هەبووە. بۆچی ئێمە ئەوەندە زۆر بە تووڕییەوە کاردانەوەمان هەبوو؟ چونکە ئێمە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زۆرترین کۆمەڵکوژیمان بەرامبەر ئەنجامدراوە. ئێمە باش لەم ئازارە تێدەگەین. کەس لە ئێمە باشتر لە ئازارەکانی گەلی عەرەب تێناگات. ئێمە لەگەڵ گەلی عەرەبداین، بۆیە داوا لە ژنان و گەنجان دەکەم، بڕژێنە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و یەک ئاڵا و ڕێکخراو و کۆمەڵەی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق نەهێڵن".
پارتی (پەدەکە) لەم هێرشانەدا بەشدارە
شیمال ئولکەم گونەش باسی لە لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی دەوڵەتی عێراق کرد، کە ڕایگەیاندبوو "ئێمە بوونی دەوڵەتی تورک لەو خاکانەدا بە داگیرکاری دەبینین، با دەستبەجێ لە خاکەکەمان بڕۆنە دەرەوە"، وتی: "بۆچی دەوڵەتی تورک سەرەڕای کاردانەوەکان خاکی عێراق جێناهێڵێت، چونکە هەندێک هێزیان ناوێت بڕوات. ئەوانە کێن؟ لە پێش هەموویانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەیە، کە نایەوێت تورکیا لە خاکی باشوور بڕوات. تا ئێستا بە دەوڵەتی تورکیان نەوتووە، کە تۆ ئەم کۆمەڵکوژییەت ئەنجام داوە، ئێوە وەڵام بدەنەوە، یان بۆچی ئێوە ڕوونی ناکەنەوە. دەڵێن ئەم کۆمەڵکوژییە بەهۆی ڕووداوەکانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکەوە بووە. یانی پەکەکە کێیە؟ پەکەکە کوردە. پەکەکە بە ناوی هەموو گەلانی ناوچەکە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبات و لەمەودواش بەردەوام دەبێت. ئێمە بۆ ساتێکیش ڕاناوەستین و لە دژی هەموو هێرشەکانین و تێکۆشانی خۆمان لە دژی ئەو هێرشانە زیاتر و بەهێزتر دەکەین.
ئەم کۆمەڵکوژییە تووڕەیی، ڕق و بەرخودان و بەرگریمان زیاتر دەکات. کاتێک دەوڵەتی تورک ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدات، پێیوایە، ئێمە زیانمان بەردەکەوێت و تێکدەشکێین، بەڵام بە پێچەوانەوە تێکۆشانی زیاتر رێکخستنکراو و ڕێکخراوتر، ڕادیکاڵتر و گەورەتر لە پێش بەڕێوەدەبەین. نە گەلی کورد، نە ژنانی کورد، نە گەنجانی کورد وەک پێشتر نین. هەروەها بزووتنەوەکەمان لەسەر میراتی ٢٩ ڕاپەڕین دەرکەوتووە و سەریهەڵداوە، بۆیە ئێمە وانەی زۆرمان وەرگرتووە، بێگومان ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ دواوە. بە پێچەوانەوە، ئەم کوشتارانە زیاتر توڕەمان دەکەن. لە هەمان کاتدا، دەرکەوت، کە ئێمە چۆن لە تێکۆشانەکەماندا مافدارین.
دەوڵەتی تورک بە بەر چاوی هەموو جیهان چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکاردەهێنێت. کێ تا ئێستا کاردانەوەیەکی گەورەی بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبووە؟ بۆچی پارتی (پەدەکە)، کە بانگەشەی نوێنەرایەتیی ٤ پارچەی کوردستان دەکات، کاردانەوەی نییە؟ بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەموو ئەو بەڵگە و دۆکیومێنتە کیمیاییانەی لەدژی گەریلاکان بەکارهاتوون بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ناکات؟ چونکە ئەوانیش بۆ خۆیان لەم هێرشانەدا بەشدارن. لەبەر ئەوەیە کۆمەڵکوژییەکان دەشارنەوە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت ئەو کۆمەڵکوژییە، کە بنەماڵەی بارزانی لە زاخۆ ئەنجامیان داوە بشارێتەوە. لەلایەکی ترەوە لە پێش هەمووانەوە، جەهەپە، کە خۆی بە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن ناودەبات، لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستی بە دەوری ئاکەپەدا دەسوڕێتەوە و دەڵێن ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن سوپاکەمانەوە ئەنجام نەدراوە! لەم دۆخەدا گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان چۆن باوەڕ بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بکەن؟ یان ئیتر لە ئێستا بە دواوە گەلی کورد چۆن باوەڕی بە بارزانییەکان بکات؟ هەموویان بە دەوری ئاکەپەدا کۆبوونەتەوە، بۆیە جگە لە هێڵی ٣ ، هێچی دیموکراسی و ئازادی هیچ ئۆپۆزسیۆنێک لە گۆڕێدا نییە. دەبێت گەلەکەمان ئەمە باش ببینێت و لێ تێبگات".
ڕۆژ نییەکە کورد نەکوژرابێت
شیمال ئولکەم گونەش ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ڕاشیگەیاند: "دەوڵەتی تورک ئەو هەموو کۆمەڵکوژییە لە باکور ئەنجام دەدات، هیچ ڕۆژێک نییە کورد نەکوژریت، منداڵانی کورد لە ژێر زرێپۆشەکاندا پارچە نەکرێن، گەنجانی کورد لە زیندانەکاندا دەکوژرێن و هەموو رۆژێک تەرمێک لە زیندانەکانەوە دێتە دەرەوە. ڕۆژ نییە ژنان نەچەوسێنرێنەوە و وتی، "لە چوار پارچەی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد، بەڵام بە تایبەتی لە باکور ئەم هێرشانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پلان بۆ داڕێژراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت. دەبێت بەرامبەر ئەو هێرشانە کاردانەوە و ناڕەزایەتی هەبێت و ئەوە تەنهها بەچەند ڕێپێوان و چالاکی نابێت. دەبێت کاردانەوەیەکی زیاتر بەرامبەر ئەم دەوڵەتە فاشیستە هەبێت. هەموو کەس دەڵێت، گەریلاکان بەرخۆدان دەکات، گەریلاکان زیاتر لەوە هەیە بەرخودان دەکات، بەڵام دەبێت گەریلایە زیاتر بەهێز بکرێت. گەریلاکان لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرخۆدانی گەورە بەرامبەر بە تەکنیکی دەوڵەتی تورک نیشان دەدەن. جارێکیتر دەرکەوت گەریلاکان هێزی پاراستنی هەموو ژنان و گەنجان و گەلانی چەوساوەی ناوچەکەن.
هەروەها پێویستە گەلی عێراق کاردانەوەی زیاتری بەرامبەر بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک هەبێت. هەرچیەک دەتوانن و چییان لە دەست دێت دەبێت ئەنجامی بدەن. بۆ نمونە هەموو بنکە و دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوور دەربکرێن و بسوتێنرێن. دەبێت هیچ بەرهەمێکی تورکی بەکار نەهێنێت. ئێستا باس لە بایکۆت دەکرێت، بەڵام دەبێت ئەمە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەبێت هەم گوشاری سیاسی و هەم ئابووری بخرێتە سەر دەوڵەتی تورک. دیسانەوە بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی زاخۆ دەکەمەوە. ئێمە پێمانوایە تۆڵەی شەهیدان بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجانی کورد و عەرەب دەکرێتەوە".
ژ.ت