نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە کەوتە بەردیدی خوێنەران
نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە لە ئامادەکردنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
نامیلکەی حەقیقەتی گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە لە ئامادەکردنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
ئەم پرۆژەیە نوێترین بڵاوکراوەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەرە کە بەشێک لە شرۆڤە و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی گەنجان خراوەتە ڕوو.
ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکە پێک هاتووە لە:
• هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی گەنجان
• ئەرک و بەرپرسیارێتیی گەردوونیی گەنجان؛ پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان
• شرۆڤەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی ژنانی گەنج
• پرسی گەنجان لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆدا.
هەروەها بێجگە لە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بابەتێکی دیکەش لە نامیلکەکە خراوەتە ڕوو بەناونیشانی هەڵسەنگاندن و شرۆڤەکانی دوران کاڵکان دەربارەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز.
هەروەک لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکەدا خراوەتە ڕوو، "تەڤگەری ئاپۆیی وەک تەڤگەرێکی ڕۆشنبیریی و ئایدۆلۆژیی و هزریی گەنجان لەدایکبووە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێکی گەنجان هاتووەتە کایەوە، هەر بۆیە ئەرکی تەواوی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەرە خاوەندارێتیی لەم مێژووە بکەن و لە بەرانبەر پاکتاوکاریی و لەپێناو جیهانێکی باشتر و دادپەروەرانەتر تێبکۆشن، هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: بەگەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجی سەردەکەوین".
ناوی نامیلکە: گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە
بابەت: هەڵسەنگاندن و شرۆڤە
ئامادەکردن: گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر
دیزایین: دەلال شۆڕش
نۆرەی چاپ: چاپی یەکەم ٢٠٢٤
تیراژ: ١٠٠٠دانە
لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە
هـ . ب