لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:
"هاورێمان دژوار ئەلباک کاتێک لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کۆتۆل لە جموجۆڵدا بوو، کەوتە ناو بۆسەی هێزەکانی ئێران و شەهید بوو.
لە فەرماندە بەنرخەکانمان ماهیر، سەربەست، بۆتان، نودا و جەلال کە لە ئەلباک گەورەبوون و هاتنە ریزی گەریلاوە، هەر یەک لەوان بوونە ئەفسانەیەک. ئەو فەرماندە بەنرخانەمان بوونە سیمبۆل و هێمای گەلەکەمان. ئەو رێگەیەی ئازادی کە لەلایەن فەرماندە ئازاکانمان کرایەوە، گۆڕدرا بۆ نەریتێکی بەنرخ. هاوڕێمان دژوار ئەلباک رێجکەی ئەو نەریتە بەنرخ و هێژایەی گرتەبەر و لە هەرێمی ئەلباکەوە تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلابوو؛ بە ژیان، هەڵوێست و شەڕی خۆی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی. هاوڕێمان دژوار سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژی کە دوژمن لەسەر گەلەکەمانی پەیڕەو دەکات، کردیە پاڵنەرێک بۆ تێکۆشان و هەموو ساتێکی خۆی بە گوڕدان بە تێکۆشان تێپەڕاند. لەو بوارەدا بووە خاوەنی ژیان و تێکۆشانی بەرهەمدار.
هاوڕێمان دژوار لە زۆر ناوچەی وڵاتەکەمان کوردستان تێکۆشانی ئەنجامدا و لەو خەباتەی تێیدا بەشداربوو بووە جەنگاوەری نەبەز و کۆڵنەدەری هێڵی بەرخودانی ئاپۆیی. جگە لە ئەزمونی بیردۆزی خۆی بە هاوڕێیەتی، بڕوای قووڵ و شارەزایی لە هونەری شەڕی گەریلادا بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی.
سەرەخۆشی لەخەڵکی وڵاتپارێزی ئەلباک و کوردستان بە گشتی و بنەماڵە بەنرخەکەی دەکەین کە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی وەک دژوار ئەلباکیان گەورە و پێسکەش بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان دژوار ئەلباک بەم جۆرەیە:
ناسناو: دژوار ئەلباک
ناو و پاشناو: ئەرگین دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: شەفیقە- ئەنوەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ کۆتول
هـ . ب