ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد کرد
فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد کرد.
فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی پاراستنی گەل، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد کرد.
فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، بە بۆنەی تێکشکاندنی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی سەرحەد پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرماندەیی ئەو هەرێمە کرد.
لە پەیامەکەی ناوەندی بڕیارگای نەپەگەدا هاتووە:
"لە هەرێمەکەتان، لە کاتی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراواندا کە لە ٢ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی خیانەتی کەسێکدا دەستی پێکرد و تا ٢٧ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو، ئەو خۆڕاگریەی هێزەکانتان خستیانەروو، سەرکەوتنێکی گرنگە. لاپەڕەیەکی نوێ بۆ مێژووی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان زیادی کرد کە لێوان لێوە لە قارەمانیەتی.
سەرەتا سڵاومان دەنێرین بۆ هەموو هەڤاڵان و هێزەکەتان لە فەرماندەییتان کە لەو قۆناغەی ئۆپڕاسیۆنەدا بە ئیرادەیەکی پۆڵایین وڵامی پێویستیان دایە دوژمن و بە بەهێزکردنی خۆڕاگری، هێڵی خیانەتیان تێکشکاند.
دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لە بەردەم گەریلا بە شێوەیەکی مێژوویی تێکشکا، لەم ساڵانەی دواییدا خۆی دەسپێرێتە بواری تەکنیکی و هەواڵگری و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات ئەم شکستەی بشارێتەوە. لایەنێکی تری ئەم هەوڵدانەشی، شەڕی تایبەت و دەروونیە. لە بارەی ئەنجامی ئەم هەوڵانەی هەمیشە باس لە گوایا 'لەناوچوونی گەریلا' دەکات و بۆ ئەوەی لەمەدا سەربکەوێت هەر چیەک لەدەست دێت دەیکات. بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هێڵی سەردەمی نوێی گەریلا، بە تاکتیکی خوڵقێنەر، بە جموجوڵی تایبەت بە خۆیان و بە رێبازی چالاکیەکانیان، هیواکانی دەوڵەتی تورک لە دڵیاندا دەهێڵنەوە.
هێزەکانمان لەو هەرێمە، لە دژی ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکە کە ماوەی مانگێکی خایاند، بە خۆڕاگریەکەیان لە ناوچەی گلیداغ و بەو بەرێوەبردنەی خستیانەڕوو، هەموو هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. هێزەکانی دوژمن کە لە رۆژە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنەکەوە شڵەژان، لە یەکدیاندا. تەکنیک و هەواڵگریان کە پرۆپاگەندەیەکی زۆری بۆ دەکەن، لە بەردەم رێبازی نوێی گەریلا بێچارە و بێئەنجام مایەوە، بۆیە ئەم جارە چەکی کیمیاییان بەکارهێنا و لە ئەنجامدا تەرمی سەربازەکانی خۆیان سووتاند، بەڵام دیسان نەیانتوانی ئەو ئەنجامەی دەیانویست بەدەستی بهێنن. میدیای درۆزن و ساختەکاری تورک ئیدیعای کرد کە لەو ئۆپڕاسیۆنەدا گوایا هێزی گەریلا ٩ قوربانیان هەبووە، بەڵام لەو چالاکیانەدا تەنانەت قوربانیەکیشمان نەبوو کە ئەمەش سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەیە بۆ ئەم خۆڕاگریە.
تەرمی سەربازانی دوژمن لەگەڵ ئەو هێرشە گەورەیە، چەندین کاتژمێر لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلادا مانەوە و چەک و کەلوپەلی سەربازیشیان دەستی بەسەردا گیرا و ئەمەش بووە هۆکار کە داگیرکەران دان بە کوژراوەکانیاندا بنێن. سوپای داگیرکەری تورک کە لە بەردەم پروفیشنالی و رێبازی نوێی گەریلاکانی ئازادیدا، بێچارە مایەوە، لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەشدا بە ناچاری ٣ جار هێزی خۆیان گۆڕی. ئەم خۆڕاگریە کە بە ئیدیعای ملیتانیی ئاپۆیی، بە تووڕەیی تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و بڕوابوون بە سەرکەوتن بەڕێوەچوو، هیوا و خەیاڵی داگیرکەرانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیای لە شاخەکانی سەرحەت لەناو برد و لوتی دوژمنی لە زەوی چەقاند و وانەیەکی مێژووییدا بە داگیرکەران.
پیرۆزباییمان ئاڕاستەی هەموو ئەو فەرماندە و هاوڕێ شەڕوانانەمان دەکەین کە بەشداریان لەو قۆناغی خۆڕاگریەدا کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئێوە رێباز و تاکتیکی گەریلای مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بە شێوازێکی خولقێنەر بەهێز دەکەن و بەم شێوەیە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەن. بە تایبەت سڵاومان دەنێرین بۆ فەرماندەییتان و لە کەسایەتی فەرماندەییتانەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو هێزەکانی هەرێمی سەرحەد و بە هەستێکی شۆڕشگێری هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."
ز.ش