ناوی ئەو سەربازانەی هەواڵی کوژرانیان دەشاردرێتەوە، ئاشکرا دەکرێت
ناوەکانی ئەو سەربازانەی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێندا ئامەد سزادراون، ئاشکرا کرا و دیمەنی کەلوپەلەکانیان بڵاوکرایەوە.
ناوەکانی ئەو سەربازانەی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێندا ئامەد سزادراون، ئاشکرا کرا و دیمەنی کەلوپەلەکانیان بڵاوکرایەوە.
دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد لە گەریلا تی ڤی بە سێ بەش نیشاندرا. گەریلاکان ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرستەی سەربازییان لە سەر تەرمەکانی سەربازانی تورک هەڵگرتبووەوە و دیمەنەکانیان بڵاوکردبووەوە و دەرکەوت کە سوپای تورک زیانە گیانیەکانی خۆی دەشارێتەوە. جانتا و کەلوپەلەکانی ئەو سەربازانەی کە هەواڵی مردنیان دەشاردرێتەوە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.
گەریلاکان کە دەستیان بە سەر جانتاکانی سەربازەکان بە ناوەکانی سەمەد ژولاچ، مستەفا ئاکاڵپ، ئیسماعیل یڵماز و موجاهید گۆکیاریاندا گرتووە، رایدەگەیەنن کە مردنی ئەو سەربازانە دەشاردرێتەوە.
هـ . ب