نازدار ئۆپەنگین: ئیرادەی گەل خۆی پیشان دەدات

هاوشارەوانی شەمزینانی دەم پارتی نازدار ئۆپەنگین ئاماژەی بەوەدا؛ لە دژی سیاسەتی قەیوم، جارێکی تر ئیرادەی گەل خۆی پیشان دەداتەوە.

هاوشارەوانی شەمزینانی دەم پارتی نازدار ئۆپەنگین، کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی بەربژێرەکاندا هەڵبژێراوە وتی: "لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئازاردا گەورەترین پرۆژەمان ئەوەیە، دەستکەوتەکانی گەل دوبارە پێشکەشی گەل بکەینەوە".

لەگەڵ گەلدا دەگەین بە ئامانج

ئۆپەنگین باسی لەوەکرد لە دژی سیاسەتی دەست بەسەرداگرتنی ئیرادە و قەیومەکان، ئیرادەی گەل جارێکی تر خۆی پیشان دەداتەوە و وتی: "دوای هەڵبژاردنەکان، پرۆژەی ژنانمان دەبێت. ژنانی کورد گەورەترین هێزی تێکۆشانی نەتەوەییە. لە سایەیی ئەم هاوپشتیەوە، لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا پێکەوە لە دژی ئەو عەقڵێتە دژە ژنانە، تێدەکۆشین و دەستکەوتەکانی گەل دەگەڕێنیەوە بۆ گەل".

ئاکەپە کۆتایی دێت

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئۆپەنگین باسی لەوەکرد بە هەموو هێزیانەوە کاردەکەن و وتی: "گەل پێشگیرییەکی زۆریان پێشکەشکردین، بەربژێرەکانی دەم پارتی لە هەموو شوێنێک پێشوازییەکی ناوازەیان لێ دەکرێت. بۆیە بەم جۆش و خرۆشەی گەلەوە کۆتایی بە ئاکەپە دەهێنین".