فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به بۆنه‌ی ساڵیادی به‌رخودانی گه‌وره‌ی رۆژووی مه‌رگی ١٤ی ته‌مموز راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه رایگه‌یاند، "به ده‌ستپێكردنی ٤١ هه‌مین ساڵه‌ی به‌رخودانی مه‌زنی رۆژووی مه‌رگی ١٤ی ته‌مموز، له كه‌سایه‌تی محه‌مه‌د خه‌یری دورموش، كه‌مال پیر، عاكیف یڵماز و عه‌لی چیچه‌ك كه هێڵی به‌رخودانی پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه‌یان ئافراند، سه‌رجه‌م شه‌هیدان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه. ئێمه هێڵی به‌رخودان و هۆشمه‌ندی كه مۆری خۆی له ٤٠ ساڵی رابردوو پارته‌كه‌مان داوه، رۆحی تێكۆشانی دروستكردووه و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ كه ٢٤ ساڵه له سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی به ئیراده‌یه‌كی نائاسایی نیشانی ده‌دات، سڵاوی لێده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هێڵ و هه‌ڵوێسته، ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌ره‌تا له چیاكانی كورد له هه‌موو شوێنێت به‌رده‌وام به شێوه‌ی هه‌ره راست بژین، بیژییه‌نین و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بچین".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"چالاكی به‌رخودانی گه‌وره‌ی رۆژی مردنی ١٤ی ته‌مموز له مێژووی تێكۆشانماندا بووه‌ته مۆدێلێك. ئه‌و بڕیار، هه‌ڵوێست، به‌رخودان و وتنانه‌ی كادیرانی پێشه‌نگی پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه، رێگه‌ی تێكۆشان دیاریده‌كات و كاراكته‌ری تێكۆشان ده‌ستنیشان ده‌كات. چالاكی ١٤ی ته‌مموز نه‌ك هه‌ر رۆحی به‌رخودانی ئافراندووه، له هه‌مان كاتدا پێوانه‌ی به‌شداربوونی راست له تێكۆشانی ئاپۆیی، رێباز و هۆشمه‌ندی به‌رپرسیارێتیشی نیشانداوه. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا كه ده‌رفه‌ت و توانای بوونی نییه، زۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌كران و دوژمنێكی هه‌ره سته‌مكار و غه‌دار بوونی هه‌بوو، سه‌لمێنرا كه ئیراده بڕوا، بڕیارداری و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانج ده‌توانێت چی بكات. رۆحی بڕوا و سه‌رفرازی ئه‌و هێڵه ئاپۆیی و سه‌رفرازییه به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت، به هۆشمه‌ندی تێكۆشانی ئه‌نجامگر، له زیندانی ئامه‌ده‌وه پۆل پۆل به‌ره‌و كوردستان بڵاوبووه‌وه. هۆشمه‌ندی تێكۆشانی راست و ئه‌نجامگر، گۆڕدرا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، هێزی تێكۆشانی چه‌كداری، سه‌رهه‌ڵدان و راستی گه‌ل كه ئه‌مڕۆ شه‌ڕ ده‌كات و به‌ره‌و سه‌ره‌فرازی ده‌چێت.
هێزه یه‌كده‌ستخواز و هه‌ژمۆنخوازه‌كان كه دوژمنی تێكۆشانی هه‌بوون و ئازادی گه‌لی كوردن، وێڕای نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌تانی فاشیست له ناوچه‌كه هاوكارانیان، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌مان گوشار، سته‌م، نكۆڵی و له‌ناوبردن ده‌سه‌پێنن. بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستانیش به هه‌مان هۆشمه‌ندی تێكۆشان، هه‌ڵوێستی به‌رخودان و بڕوا به سه‌رفرازی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه تێده‌كۆشن. به‌رخودان و شێوازی شه‌ڕی فیدایی كه گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ئه‌مڕۆ له زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و هه‌موو كوردستان نیشانی ده‌ده‌ن، بووه‌ته سه‌لمێنه‌ری هه‌ر گه‌وره‌ی راستی سه‌رفرازی كه رۆحی ١٤ی ته‌مموزه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆحی ١٤ی ته‌مموز گۆڕدراوه بۆ كولتورێكی تێكۆشان و به دروشمی ‘به‌هێزترین ته‌كنه‌لۆژیا مرۆڤه‘ له ناو گه‌ریلاكاندا ده‌ژی. دوای ئه‌وه‌ی ئێمه به‌و هۆشمه‌ندی و رۆحه‌وه شه‌ڕده‌كه‌ین، ئه‌و دوژمنانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان چه‌نده‌ش به‌هێزبن، به‌ده‌ستیانه‌وه چه‌نده ته‌كنیكی شه‌ڕی دڕندانه‌ش هه‌بێت، چه‌نده هێرشی نامرۆڤانه‌ش هه‌بێت سه‌لماوه كه سه‌رفرازی چاوه‌ڕوانكراوه. ئه‌م راستیه له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی پێشه‌نگ رۆهات، شه‌ڤین، ئه‌یله‌م، ڤیان، مزگین، شارستان، نالین، هێزل، سیابه‌ند، بنه‌وش، باگه‌ر، ئاڤزه‌م، ئۆزگور، زه‌مانی و دیدار له‌م سه‌رده‌مه‌ی دواییه‌دا و له كه‌سایه‌تی هه‌موو شه‌هیدانماندا جارێكی تر به شێوه‌یه‌كی به‌رجسته خراوه‌ته‌به‌رچاو.
ئێمه له‌سه‌ر رێچكه‌ی شه‌هیدانی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مموز كه وه‌ك هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی شكۆی مه‌زن رێده‌كه‌ین، تێكۆشانی هه‌بوون و ئازادیمان به سه‌رفرازی تاجدار ده‌كه‌ین و به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه ئامانج و خه‌ونی ئه‌وان پێكدێنین. ئێمه گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به ئاڵای به‌رخودان كه له شه‌هیدانمان وه‌رگرتووه، ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ین كه ئێمه شۆڕشی ئازادی كوردستان به سه‌رفرازی تاجدار بكه‌ین و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێز كه بڕوای سه‌رفرازییه‌وه به‌رخودان ده‌كه‌ن، سڵاو ده‌كه‌ین".
هـ . ب